logo

ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی مات و وشکبوونەوەی قژ

Factors causing dull and dry hair

لە کاتێکدا قژمان دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ دەربڕین کە ڕەنگدانەوەی شێوازی کەسیمان بێت، بەڵام قژی وشک دەتوانێت ئەم دەربڕینە قورس بکات. تاڵەکانی قژ کە هەریەکەیان تایبەتمەندی ناوازەیان هەیە، پێکهاتەیەک پیشان دەدەن کە هەستیارە بە هۆکارە دەرەکییەکان. تێگەیشتن لە هۆکارەکانی پشت کێشەی مات و وشکی قژ کە زۆر کەس تووشی دەبن و دابینکردنی چاودێری گونجاو دەتوانێت یارمەتی قژمان بدات بۆ وەرگرتنەوەی بریقە و نەرمی سروشتی خۆی.

1. تەندروستی پێستی سەر

زەیتە سروشتییەکانی پێستی سەر تاڵەکانی قژ شێدار دەکەن و بریقەیان دەپارێزن، بەڵام ڕەنگە بەرهەمهێنانی ئەم زەیتە کەم ببێتەوە بە هۆکاری جیاواز. وشکبوونەوەی پێستی سەر دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی تاڵەکانی قژ. چاودێریکردنی بەردەوامی پێستی سەر و شامپۆی شێدارکەرەوە و مەساجکردنی پێستی سەر بە زەیتی سروشتی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لەم کێشەیە. ئەڤۆگادۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەردوو خۆراکی تەندروست و چاودێری قژ و پێستدا بەکاردەهێنرێت؛ میوەیەکی دەوڵەمەندە بە زەیتی تەندروست و ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر. بەهۆی ئەو ترشە چەوریانەی تێدایە خۆراک دەدات بە پێستی سەر و قژ گەشاوەتر و تەندروستتر دەردەخات.

2. هەڵبژاردنی شامپۆی هەڵە:

ئەوەی کە هەر جۆرە قژێک جیاوازە بەو مانایەیە کە ئەو بەرهەمانەی چاودێری کە هەر جۆرێکی قژ پێویستیانە جیاوازن. شامپۆی شێدارکەرەوە کە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ قژی وشک دروستکراوە شێی پێویست بۆ تاڵەکانی قژ دابین دەکات. ئەو شامپۆیانەی کە مادەی کیمیاییان تێدایە دەتوانن قژ وشک بکەنەوە و کێشەی وشکبوونەوەی قژ زیاد بکەن. لەم کاتەدا زۆر گرنگە شامپۆیەکی گونجاو بدۆزیتەوە کە خۆراک بە قژی مات و وشکت بدات. بەهۆی تەکنەلۆژیای مایکرۆ ئیمیشن کە لە شامپۆی چاودێری چاککردنەوەی قژ بە دەرهاویشتەی گوێزی هیندی Ultra Care هەیە، دەتوانرێت دەرکەوتنێکی نەرم لەسەر قژ بەدەستبهێنرێت.

3. بەکارهێنانی ئاوی گەرم:

ئاوی گەرم دەتوانێت تاڵەکانی قژ وشک بکاتەوە و ببێتە هۆی لەدەستدانی زەیتە سروشتییەکانی پێستی سەر. بەکارهێنانی ئاوی شیلەتێن ( نۆرماڵ ) لەکاتی شوشتندا شێی تاڵەکانی قژ دەپارێزێت و وشکبوونەوە کەمدەکاتەوە. هەروەها شۆردنی کۆتایی بە ئاوی سارد یارمەتی گەشانەوەی تاڵەکانی قژ دەدات.

4. كردارە کیمیاییەكان : 

زۆرجار بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی (بۆ نموونە گڵوازەكردن یان كاڵكردن و گۆڕینی رەنگی قژ ) دەبێتە هۆی لاوازکردنی تاڵەکانی قژ و وشکبوونەوەی قژ. هێشتنەوەی ئەم جۆرە ڕێکارانە بۆ کەمترین ئاست یان درێژکردنەوەی ماوەی نێوان بەکارهێنانەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی تەندروستی قژ.

5. ئامرازەکانی ستایلکردنی گەرمی:

ئامرازەکانی ستایلکردنی گەرمی وەکو وشککەرەوەی قژ و ئامێری لوولکردنی قژ یەکێکن لەو هۆکارە گرنگانەی کە تاڵەکانی قژ وشک دەکەنەوە و دەبنە هۆی شکاندنی تاڵەكانی قژ. بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئامرازانە بە وریاییەوە و لە پلەی گەرمی نزمدا زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی قژ. هەروەها بەکارهێنانی سپرای پارێزەری گەرمی ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ پاراستنی قژ.

6.هۆکارە ژینگەییەکان:

هەروەها هۆکارە ژینگەییەکانی وەک با و خۆر و هەوای وشک دەبنە هۆی وشکبوونەوەی قژ. بەکارهێنانی بەرهەمی پارێزەری گونجاو بەپێی بارودۆخی کەشوهەوا قژ دەپارێزێت لە هۆکاری دەرەکی و یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شێی قژ دەدات.

7.نا هاوسەنگی خۆراک و بەکارهێنانی ئاو:

تەندروستی قژ نەک تەنها پەیوەستە بە چاودێری دەرەکی بەڵکو بە هۆکارە ناوخۆییەکانیشەوە پەیوەستە. نەخواردنەوەی ئاوی پێویست و خۆراکی ناهاوسەنگ دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی تاڵەکانی قژ. خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی قژ هەیە.

لە کۆتاییدا دەڵێم کێشەی وشک و ماتبوونی قژ دەكرێت لە ئەنجامی تێکەڵەیەک لە هۆکارەکان ڕووبدات. بەڵام دەتوانرێت بە چاودێرییەکی دروست و هەڵبژاردنی وردی بەرهەم ئەم کێشەیە تێپەڕێنرێت. گرنگیدان بە تەندروستی قژ هەنگاوێکی گرنگە بۆ چاککردنەوە و پاراستنی قژی وشک. ئێستا شامپۆی چاودێری زیندووکەرەوەی قژ بە دەرهاویشتەی ئەڤۆگادۆی Ultra Care بدۆزەرەوە.

بابەتەکانی تر

Benefits of olive oil for hair

سوودەکانی زەیتی زەیتون بۆ قژ

ئەگەر بەدوای ڕۆتینێکی سروشتی و کاریگەردا دەگەڕێیت بۆ چاودێریکردنی قژ، پێویستە دەستبەجێ هێزی موعجیزەیی...

پێداچوونەوە
Care tips for oily hair

ڕێنماییەکانی چاودێریكردن بۆ قژی چەور

بە خووی چاودێریکردنی دروست و هەڵبژاردنی بەرهەمی گونجاو، دەتوانرێت کێشەی قژی چەور کۆنتڕۆڵ بکرێت.

 
پێداچوونەوە
What causes dandruff in hair and how to treat it?

بۆچی كڕێش لە قژدا ڕوودەدات و ڕێگەی پراکتیکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی كڕێشی قژ

لەگەڵ HAIR2000 بزانە بۆچی قژ هەڵوەرین و ڕێگەی پراکتیکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا!

پێداچوونەوە
What you should do to have strong and voluminous hair?

چی پێویستە بیکەیت بۆ ئەوەی قژێکی چڕ و قەبارەدار و بەهێزت هەبێت

ئایا دەتەوێت ئەو هەنگاوانە فێر بیت کە پێویستە بیگریتە بەر بۆ ئەو قژە بەهێز و قەبارەدارەی کە هەموو کەسێک دەیەوێت بەدەستی بهێنێت؟

پێداچوونەوە
How should dyed hair be cared for?

چۆن دەبێت ئاگاداری قژی بۆیاخ کراو بین؟

لێرەدا پێشنیارەکانی چاودێریکردن بۆ قژی بۆیاخکراو دەخەینەڕوو، کە بەشێکی حەتمی بووە لە ڕێوڕەسمەکانی جوانکاری بۆ زۆر کەس

 
پێداچوونەوە
Hair

لینكی فایلەكانی پەیوەندی لە ماڵپەڕ و بەرنامەکەماندا بەکاردەهێنرێت. ئێمە داوات لێدەکەین کە پێداچوونەوە بە دەقی ئاشکراکردنی لینكی فایلەكانی پەیوەندی بکەیت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەربارەی لینكی فایلەكان.

}ئەگەر تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانی لینكی فایلەكانی پەیوەندی بۆ شیکردنەوەی بەکارهێنانی ماڵپەڕ و بەرنامەکە، تکایە کلیک لەسەر " قبوڵ دەکەم" بكە .