logo

ڕێنماییەکانی چاودێریكردن بۆ قژی چەور

Care tips for oily hair

ڕژێنە چەورییەکانی سەر پێستی سەر زەیتی سروشتی بەرهەم دەهێنن کە پێستت دەپارێزن و شێی قژ بە هاوسەنگی دەهێڵنەوە. بەڵام ئەگەر ئەم ڕژێنانە چەوری زیادە بەرهەم بهێنن، دەرکەوتنی چەور و پیسی قژەکە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی. زۆرجار دەكرێت قژی چەور بەهۆی ئەمانە ڕووبدات:

هۆکارە بۆماوەییەکان:

ڕەنگە هۆکارە بۆماوەییەکان ڕۆڵیان هەبێت بۆ کەسانەی لە مێژووی خێزانیان کێشەی قژی چەوریان هەیە.

گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان:

گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان وەکوو تەمەنی باڵغبوون و دووگیانی و وەستانی سوڕی مانگانە دەتوانێت کاریگەری لەسەر چەوری قژ هەبێت.

چاودێریکردنی قژ بە هەڵە:

خووی هەڵەی چاودێریکردنی قژ، وەک بەکارهێنانی شامپۆ یان کۆندیشنەر کە لەگەڵ جۆری قژتدا ناگونجێت، زیادەڕۆیی لە شۆردنی قژ یان نەشۆردنی قژ، دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری.

خراپ بەکارهێنان و زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی سپرای قژ

هەڵنەبژاردنی بەرهەمی گونجاو و زۆر بەکارهێنانی سپرای قژ بۆ ستایلکردنی قژ لەوانەیە ببێتە هۆی چەوری قژ.

فاکتەری فشاری دەروونی:

فشاری دەروونی دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان لە جەستەدا، ئەمەش بەرهەمهێنانی چەوری پێستی سەر زیاد دەکات.

خۆراکی ناهاوسەنگ :

بەو پێیەی تەندروستی قژ پەیوەندی بە تەندروستی گشتی جەستەتەوە هەیە، خۆراکی ناهاوسەنگ دەتوانێت کاریگەری لەسەر هاوسەنگی چەوری پێستی سەر هەبێت.

تەندروستی قژ پەیوەندییەکی پتەوی بە چاودێریکردنی دروستی تاڵەکانی قژ و پێستی سەرەوە هەیە کە بەركەوتەی هۆکارە دەرەکیانن. قژی چەور دەتوانێت بە خێرایی چەور بێت سەرەڕای ئەوەی زوو زوو دەشۆرێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرکەوتنی قژت و باری دەروونیت دەبێت. ئەوانەی قژیان چەورە پێویستیان بە ڕۆتینی تایبەت بە چاودێریکردنی قژ هەیە. دەتوانرێت بە خووی چاودێری دروست و هەڵبژاردنی بەرهەمی گونجاو کێشەی قژی چەور کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لێرەدا هەنگاو بە هەنگاو ڕێنماییەکانی چاودێریکردنی قژ بۆ قژی چەور دەخەینەڕوو...

هەڵبژاردنی شامپۆیەکی گونجاو بۆ قژی چەور

شامپۆی خەفیف و بێ ڕۆن و بێ سلیکۆن بەکاربهێنە کە گونجاوە لەگەڵ جۆری قژت.

شامپۆی قژی چەور HAIR2000 Beauty Care چاودێرییەکی تەواو بۆ قژی چەور پێشکەش دەکات بە فۆرمولەکەی کە بایۆ پرۆتینی تێدایە. بەو پێیەی سلیکۆنی تێدا نییە، ڕێگری دەکات لە چەوربوونی قژت. تەکنەلۆژیای بایۆ پرۆتین یارمەتی پاککردنەوەی قژت دەدات لەڕێگەی لابردنی چەوری زیادە. دڵنیای دەدات لەوەی قژت تەندروست و بریقەدار و نەرمی ئاوریشمی دەربكەوێـت لەگەڵ هەموو شۆردنێکدا. ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ بەدەستهێنانی قژی قەبارەدارتر و پڕتر.

ئاگاداری لەکاتی بەکارهێنانی موكەیەف / کۆندیشنەر:

تەنانەت ئەگەر پێستی سەرت زۆر چەور دەربکەوێت، بەکارهێنانی  موكەیەف /  کۆندیشنەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خۆراکدان و شێدارکردنی تاڵەکانی قژت بە شێوەیەکی دروست. بەڵام پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە فۆرمولەی کۆندیشنەری پەسەندکراو سوكە و چڕ نییە. بەم شێوەیە دەتوانین گرنگی بە قژمان بدەین و دەرکەوتنێکی تەندروست بەدەست بهێنین. لەکاتی بەکارهێنانی کۆندیشنەری قژدا ئەم ئامۆژگارییە لەبیر مەکە:

تەنها لە کۆتایی قژتدا بیدە و ئاگاداربە بەرکەوتنی پێستی سەرت نەبێت.

شۆردنی قژ بەڕێكی :

قژت بە ماوەیەکی ڕێکوپێک بشۆ. بەڵام دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕەوی لە شۆردنی ڕۆژانە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێستی سەر و زیادبوونی بەرهەمهێنانی ڕۆن.

بەکارهێنانی ئاوی شیلەتێن / مامناوەند :

ئاوی گەرم دەتوانێت بەرهەمهێنانی چەوری پێستی سەر زیاد بکات. لەبەر ئەم هۆکارە لە کاتی شۆردنی قژتدا ئاوی شیلەتێن / مامناوەند هەڵبژێریت سوودی دەبێت.

ماسکی قژ:

هاوسەنگی پێستی سەر بە بەکارهێنانی ماسکی گڵین یان ماسکی قژ کە زەیتی سروشتی تێدایە. ئەم ماسکانە ڕۆنی پێستی سەر هەڵدەمژن و زیادەڕۆیی لادەبەن.

خۆراکی هاوسەنگ:

خۆراکی تەندروست لە ڕووی ڤیتامین و کانزاکانەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی قژت و هەروەها تەندروستی گشتی جەستەت.

دوور بکەوەرەوە لە فشاری دەروونی:

فشاری دەروونی دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری قژ. دەتوانیت کاتێک بۆ چالاکییەکانی وەک یۆگا، تێڕامان یان وەرزش دیاری بکەیت بۆ ئەوەی پشوو بدەیت.

پەیڕەوکردنی هەنگاوە دروستەکان لە چاودێریکردنی قژدا یەکەم هەنگاوی گرنگە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قژی چەور. بەم پێشنیارانە دەتوانیت کێشەی قژی چەور کۆنتڕۆڵ بکەیت و قژی تەندروست و بریقەدار بەدەست بهێنیت بە پاراستنی هاوسەنگی سروشتی پێستی سەر. لە کاتی هەڵبژاردنی شامپۆ کە یەکەم هەنگاوە بۆ پاککردنەوەی قووڵی قژ، دەتوانیت شامپۆی  قژی چەور HAIR2000 Beauty Care  هەڵبژێریت کە سلیکۆنی تێدا نییە.

بابەتەکانی تر

Benefits of olive oil for hair

سوودەکانی زەیتی زەیتون بۆ قژ

ئەگەر بەدوای ڕۆتینێکی سروشتی و کاریگەردا دەگەڕێیت بۆ چاودێریکردنی قژ، پێویستە دەستبەجێ هێزی موعجیزەیی...

پێداچوونەوە
Factors causing dull and dry hair

ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی مات و وشکبوونەوەی قژ

تێگەیشتن لە هۆکارەکانی پشت کێشەی قژی مات و وشک و پێشکەشکردنی چاودێری گونجاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئێمە

 
پێداچوونەوە
What causes dandruff in hair and how to treat it?

بۆچی كڕێش لە قژدا ڕوودەدات و ڕێگەی پراکتیکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی كڕێشی قژ

لەگەڵ HAIR2000 بزانە بۆچی قژ هەڵوەرین و ڕێگەی پراکتیکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا!

پێداچوونەوە
What you should do to have strong and voluminous hair?

چی پێویستە بیکەیت بۆ ئەوەی قژێکی چڕ و قەبارەدار و بەهێزت هەبێت

ئایا دەتەوێت ئەو هەنگاوانە فێر بیت کە پێویستە بیگریتە بەر بۆ ئەو قژە بەهێز و قەبارەدارەی کە هەموو کەسێک دەیەوێت بەدەستی بهێنێت؟

پێداچوونەوە
How should dyed hair be cared for?

چۆن دەبێت ئاگاداری قژی بۆیاخ کراو بین؟

لێرەدا پێشنیارەکانی چاودێریکردن بۆ قژی بۆیاخکراو دەخەینەڕوو، کە بەشێکی حەتمی بووە لە ڕێوڕەسمەکانی جوانکاری بۆ زۆر کەس

 
پێداچوونەوە
Hair

لینكی فایلەكانی پەیوەندی لە ماڵپەڕ و بەرنامەکەماندا بەکاردەهێنرێت. ئێمە داوات لێدەکەین کە پێداچوونەوە بە دەقی ئاشکراکردنی لینكی فایلەكانی پەیوەندی بکەیت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەربارەی لینكی فایلەكان.

}ئەگەر تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانی لینكی فایلەكانی پەیوەندی بۆ شیکردنەوەی بەکارهێنانی ماڵپەڕ و بەرنامەکە، تکایە کلیک لەسەر " قبوڵ دەکەم" بكە .