logo
Shampoo For Colored Hair
Zoom icon

شامپۆی Beauty Care بۆ قژی ڕەنگاوڕەنگ

650 GR

 

ئەزموونێکی ناوازەی چاودێری قژ چاوەڕێت دەکات  HAIR2000 Beauty Care !

 

پارێزەری تەواو بۆ قژی ڕەنگاوڕەنگ:  شامپۆ بۆ قژی ڕەنگكراو   HAIR2000 BEAUTY CARE!

 

ڕەنگکردنی قژت بەو شێوەیەی کە ئارەزووی دەکەیت زۆر چێژبەخشە، بەڵام هەندێک کێشە هەیە کە لەگەڵ بۆیاخکردندا دێت. سەرەتا کاڵبوونەوە و ماتبوونی ڕەنگەکان، شکان و هەڵوەرینی قژ، هەستیاری پێستی سەر و وشکبوونەوەی قژ گرنگترین کێشەکانی قژی بۆیاخکراون. کەواتە چۆن دەبێت گرنگی بە قژی بۆیاخکراو بدرێت؟ لە قژی بۆیاخکراودا پێویستە چی لەبەرچاو بگیرێت؟ هەڵبژاردنی بەرهەمە گونجاوەکان و بەکارهێنانی ڕۆتینی چاودێری بەردەوام لە بەرامبەر ئەو کێشانەی کە بەهۆی بۆیاخکردنەوە دروست دەبن، کلیلی پاراستنی تەندروستی قژی بۆیاخکراوەکەتن. زۆر گرنگە لە ڕۆتینی چاودێری قژتدا شامپۆ و موكەیەف ( کۆندیشنەری) پاراستنی ڕەنگ کە زەیتی سروشتی تێدایە بەکاربهێنیت. پێویستە بەر لە بەرکەوتنی گەرما بەرهەمی پاراستنی گەرما بەکاربهێنرێت، هەروەها ئامێری بەرکەوتەی گەرمی وەکو وشککەرەوەی قژ لە نزمترین پلەی گەرمیدا بەکاربهێنرێت. وەرگرتنی پشتگیری پیشەیی و هەڵبژاردنی بەرهەمی گونجاو لەگەڵ جۆری قژت دڵنیای دەدات لەوەی قژی ڕەنگاوڕەنگت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و تەندروست بمێنێتەوە.

 

شامپۆ بۆ قژی ڕەنگكراو HAIR2000 Beauty Care پاککەرەوەیەکی قووڵ بۆ قژت دابین دەکات و دڵنیای دەدات لەوەی ڕەنگی قژ هەمیشەیی و زیندوو بێت. بەهۆی فۆرمولەی تایبەتی خۆیەوە قەڵغانێک دروست دەکات کە قژی ڕەنگاوڕەنگ لە تێکچوون دەپارێزێت. نەرمی و بریقەیەکی ئاوریشمی بە قژ دەبەخشێت.

 

بە تەکنەلۆجیای بایۆ پرۆتین، شامپۆ بۆ قژی ڕەنگكراو HAIR2000 Beauty Care یارمەتی پاراستنی ڕەنگی قژ دەدات بەبێ ئەوەی زیان بە پێکهاتەی سروشتی تاڵەکانی قژ بگەیەنێت.

 

ئەم فۆرمولەیە کە تایبەتە بە قژی ڕەنگاوڕەنگ، ڕەنگەکان زیاتر دیار و بریقەدار دەکات بەهۆی ئەو چینە تەنکەی لەسەر ڕووی قژ دروستی دەکات لەکاتی پاککردنەوەی قژدا.

 

لەگەڵ هەر شۆردنێکدا قەڵغانێکی تایبەت لەسەر قژت دروست دەکات، ئەمەش دەیپارێزێت لە هۆکارە دەرەکییە زیانبەخشەکان. بەم شێوەیە قژی ڕەنگاوڕەنگ پارێزراوە لە زیانە زیانبەخشەکانی تیشکی خۆر و کاریگەری وشکبوونەوەی ئاوی گەرم و چەند هۆکارێکی تری دەرەکی.

 

شامپۆ بۆ قژی ڕەنگكراو HAIR2000 Beauty Care کە گرنگی بە سروشتییەتی دەدات لە چاودێریکردنی قژدا، سلیکۆنی تێدا نییە.

 

بەکارهێنانی بەرهەم: هەندێک شامپۆ بۆ قژی ڕەنگكراو HAIR2000 Beauty Care بڕێژە ناو دەستت، پاشان بە شێوەیەکی یەکسان بیدە لە قژت. دوای مەساجکردن و کەفکردن بە باشی بیشۆ.

 

*لەکاتی بەرکەوتنی چاو بە ئاوی زۆر بیشۆ.

بەرهەمە هاوشێوەکانی

Hair Mist - Amber Romance

عەنبەری ڕۆمانسی Ultra Care بۆنی قژی

پێداچوونەوە
Conditioner Color Protection Care - Pomogranate Blossom

كۆندیشنەری Ultra Care بە دەرهاویشتەی گوڵی هەنار /چاودێری و پاراستنی ڕەنگەکان

پێداچوونەوە
Shampoo For Anti Dandruff

شامپۆی Beauty Care بۆ قژی كڕێشدار

پێداچوونەوە
Conditioner Restorative Care - Coconut

كۆندیشنەری Ultra Care بە دەرهاویشتەی گوێزی هیندی / چاودێری چاککردنەوە

پێداچوونەوە
Hair

لینكی فایلەكانی پەیوەندی لە ماڵپەڕ و بەرنامەکەماندا بەکاردەهێنرێت. ئێمە داوات لێدەکەین کە پێداچوونەوە بە دەقی ئاشکراکردنی لینكی فایلەكانی پەیوەندی بکەیت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەربارەی لینكی فایلەكان.

}ئەگەر تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانی لینكی فایلەكانی پەیوەندی بۆ شیکردنەوەی بەکارهێنانی ماڵپەڕ و بەرنامەکە، تکایە کلیک لەسەر " قبوڵ دەکەم" بكە .